هەڵبژاردەی فوتساڵی خانمانی ئێران لە دوایین یاری خۆی لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا بەرامبەر بە ئیتاڵیا یاریی کرد و بە ئەنجامی 3-1 دۆڕا.
هەڵبژاردەى ئێران کە لە یەکەم یاریدا بە بەرازیل دۆڕابوو و لە دووهەمین یارییدا لە پەنەماى بردبووەوە، بۆ سەرکەوتنى دواجار پێویستى بە سەرکەوتن بوو بەرامبەر هەڵبژاردەى ئیتاڵیا.
لە گێمی یەکەمدا قوتابیانی شەهرزاد مۆزەفەر چەندین هەلیان هەبوو، کە توانیان یەکێک لەو هەلانە بگۆڕن بۆ گۆڵ. ئیلهام عەنافچە گۆڵی یەکەمی ئێرانی تۆمارکرد و گێمی یەکەمی یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ئێران کۆتایی هات.
بەڵام لە گێمی دووەمدا، ئیتاڵیا 10 خولەکی مابوو تا کۆتایی یارییەکە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد. یاریزانانی ئیتاڵیا دەستبەجێ گۆڵی دووەم و سێیەمیان لە دەروازەی ئێران تۆمار کرد و بە ئەنجامی ٣-١ سەرکەفتن و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا. پێشکەوتنی بەرازیل پێشتر پشتڕاستکرابووەوە.
شایانی ئاماژەیە کە یەکەمین خولی مۆندیالی فوتساڵی ئافرەتان لە فلیپین بەڕێوەدەچێت و 16 تیپی تێدا بەشدارن.