بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، "کەیوان کاشفی" لە کۆبوونەوەی چالاکانی ئابووریی پارێزگای کرماشان بە ئامادەبوونی سەرۆک و بریکاری مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کرماشاندا، بە ئاماژە بە دەرئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە، وتی: هیوادارم لە کۆبوونەوەی مەجلیس و حکوومەت و بەرپرسانی پارێزگا، کێشەی بەرهەمهێنەرانی ئەم پارێزگایە چارەسەر بکات.
وتیشی: لە بارودۆخی ئێستای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئاست تەنگەکانی جۆراوجۆرەکانی وڵات، ناهاوسەنگی وزە و ... ،یاسادانان ئەرکێکی زۆر قورسە، بەڵام خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە ئەو یاسایانەی کە ئەندامانی پارڵمان دایدەڕێژن زۆر گرنگ و کاریگەرن لە کۆمەڵگادا.
ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی ئێران بە ئاماژە بە یاسای قاچاخی کاڵا و دراوی بیانی زیادی کرد: ئەم یاسایە لە سەدا سەدی ئابوورییە، بەڵام خۆی سەرچاوەی قاچاخە. هەموو کێشەکانی ئەمڕۆ لە بواری دراوی بیانی و ... لە جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمڕۆ لە وڵاتی ئێمەدا سنووری نێوان قاچاخ و هەناردەکردن لەسەدا، ٢یە و هەموو ئەو کێشانەش دەگەڕێتەوە بۆ دەرکردنی یاسای ناکارناسانە لە بواری ئابووریدا.
ناوبراو داواشی لە پەرلەمان کرد یاساگەلێک دەربکات کە کوالیتی بەرز و هەمەلایەنە بێت و کێشە بۆ بازرگانان و کاسبکاران دروست نەکات.
کاشفی بە ڕەخنەگرتن لە دەرکردنی یاسای بەکارهێنانی ئاو و کارەبا و پۆلێنکردنی پیشەسازییەکان وتی: سەد جۆر لێکدانەوەی جیاواز لەم یاسایەوە سەریان هەڵداوە، کە بووەتە هۆی سەرگەردانی پیشەسازییەکان. پەرلەمان دەتوانێت پاڵپشتی زۆر لە بازرگانان و کاسبکاران بکات لە بواری یاساداناندا.
کەیوان کاشفی هەروەها لە وتارێکدا بۆ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وتی: پاڵپشتیکردن و پەرەپێدانی پیشەسازی و کانگاکان ئەرکی ئەم وەزارەتەیە، کە لەم ساڵانەی دواییدا ئەنجام دانی ئەو ئەرکانەی زۆر لاواز بووە، دەبێت بوارى پاڵپشتى و کارئاسانى وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى زیندوو بکرێتەوە.
کاشفی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە کێشەکانی بواری دراو و سیستەمی فرە نرخەکەی کرد و وتی: پرسی ڕێکخستنی دراو پێویستی بە کۆدەنگی پەرلەمان و حکومەت و کەرتی تایبەت هەیە. ئەمڕۆ 4 نرخی دراو لە بەردەم بازرگاناندا هەیە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر هەناردەکردن هەبووە. ئەم بیرۆکەیە لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە لە بانکی ناوەندی دروست بوو، بەڵام تا ئێستا نەمانتوانیوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین و هەموو کێشەکانی ئەمڕۆ لە بواری بەرهەمهێناندا دەرئەنجامی ئەم بابەتەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمڕۆ وڵاتەکەمان بەرگەی زیانەکانی زیاتر لەوە ناگرێت و دەبێت کێشەکان بە کاری پسپۆڕانە و بوونی شارەزایانی ئابوری لەو بوارەدا چارەسەر بکەین.
لە کۆتاییدا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی ئێران، بە بەرز نرخاندنی هەوڵەکانی تیمی جێبەجێکاری بەهێز لە پارێزگای کرماشاندا، ئاماژەی بەوە کرد: بوێرانە دەتوانین بڵێین؛ کرماشان جەمسەری پیشەسازی و بازرگانی وڵاتی ئێرانە و چیتر ناتوانرێت ئەم پارێزگایە لە بواری بەرهەمهێنان و بازرگانیدا پشتگوێ بخرێت. تا زیاتر گرنگی بەم پارێزگایە بدرێت، سودەکانی زیاتر بۆ هەموو وڵات دەگەڕێتەوە.