ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەرەوەی ئێران لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتە ١٣١ ملیۆن و ٥٤ هەزار تەن و بەهای ٧٦ ملیار و ٥٣٧ ملیۆن دۆلار بووە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بڕە بازرگانییە دەرەکییە بەڕێژەی لەسەدا ٩.٣٨ دابەزینی بەها و بەرزبوونەوەی لەسەدا ١.٥٣ لە کێشدا نیشان دەدات.

لەم ماوەیەدا 105 ملیۆن و 231 هەزار تەن کاڵای جۆراوجۆر بە بەهای 36 ملیار و 997 ملیۆن دۆلار هەناردەی وڵاتانی جیاجیا کراوە کە ئەمەش بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 1.17% زیادی کردووە و بەهای 3.48% کەمیکردووە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٥ ملیۆن و ٨٢٣ هەزار تەن کاڵا بە بەهای ٣٩ ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دۆلار هاتووەتە ناو وڵاتەوە، کە ئەمەش بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٣% زیادی کردووە و بەهای لە سەدا ١٤.٢٩ دابەزیوە.