«دیلسی ڕۆدریگێز» جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ سنوردار کردنی ئاسمانی ئەو وڵاتە وتی: دەوڵەتی ئەمریکا داواکاری ماریا ماچادۆی ڕێبەری ئۆپۆزسیۆن بۆ داخستنی لە ئاسمانی ڤەنزوێلا جێبەجێ دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: لە بەرامبەر ئەم کارە شەڕانگێزیەدا، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا فەرمانی داوە کە بەرنامەیەکی تایبەت جێبەجێ بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ڤەنزوێلیانەی کە لە وڵاتانی دیکە گیریان خواردووە، هەروەها ڕێگەی بەدیل بۆ ئەو کەسانە بگرێتەبەر کە پێویستیان بە جێهێشتنی ئەو وڵاتەیە.

ئەو بەرپرسەی ڤەنزوێلا جەختی لەوە کردەوە کە کاراکاس هەموو میکانیزمە یاساییە فرەلایەن و نێودەوڵەتییەکانی چالاک کردووە بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەم کارە نایاسایی و ناشەرعییە ڕابگرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، تەواوی ئاسمانی ڤەنزوێلا و دەوروبەری دادەخرێت تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر.

ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیالدا، بە پاساوی ئەم کارە دوژمنکارانەیە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانانی مرۆڤ دەبێ ئاسمانی ڤەنزوێلا بە تەواوەتی داخراو، بزانن.