سعوود بن محەمەد ئەلسەتی، جێگری وەزیری دەرەوەی سعودیە، یەکشەممە لە تاران لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژی ئەنجامدا.
سەردانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودی بۆ تاران، لە درێژەی ڕاوێژکارییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بە ئامانجی تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە، لەوانەش دۆخی فەلەستینی داگیرکراو، لوبنان و سوریا ئەنجامدراوە.