بەپێی وتەی سەرچاوەکە، دوای ئەوەی دوو رۆژە ھێزێکی زۆری ئەمنی گەمارۆی گوندەکەیانی داوەو هێڵی موبایل و ئینتەرنێتیان بڕیوە، پیێان ڕاگەیاندوون" کە 17 کەس لە گوندەکە چەکیان ھەیە،
لە بەرامبەردا خەڵکی گوندەکە 17 چەکیان بەھێزە ئەمنیەکان داوە، بەڵام دواتر ھێزە ئەمنیەکان بیانووی زیاتریان گرتووەو سووربوون لە سەر ئەوەی کەتەواوی گوندەکە بپشکنن، بەڵام خەڵکی گوندەی لاجان ڕازی نەبوون و پێیان وتون" گوندەکەیان بۆ چۆڵ کردوون،
ھەروەھا سەرچاوەكە ئاشكرایكردوە" ڕۆژ بەڕۆژ ھێزی زیاتر بەرەوە گوندەکە بەڕێدەکرێت و بەباجەڕ و دۆشکە چواردەوری گونەدەکەیان گرتوەو هاتووچۆ بۆ ناو گوندەکەو دەرەوەی گوندەکە قەدەغە کراوە.