مایکڵ ڕیگاس، بە  گەیشتنی بەغدا لەلایەن جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا پێشوازیی لێ کرا.

بەگوێرەی راگەیاندنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا،  ئەم سەردانە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو عێراق بەهێز دەکات، چونکە بەپەیوەندیکردن لەگەڵ سەرکردەکان و کۆمەڵگا ناوخۆییەکان، پشتگیریکردنە لە ئامانجە هاوبەشەکانی سەروەری و خۆشگوزەرانی هەردوو وڵات.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی پێشوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕیگاس چەندین دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاریکاریی سیاسی و ئابوری و ئەمنی.

وەزارەتی دەرەوە ئەوەشی دوپات کردەوە، ڕیگاس دواتر سەردانی هەولێر دەکات و بەشدار دەبێت لەکردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی وڵاتەکەی لەهەولێر.