دوای دژایەتی سەرەتایی فیدراسیۆنی تۆپی پێ لەگەڵ ئامادەبوونی نوێنەرانی ئێران لە تیروپشکی جامی جیهانی ٢٠٢٦دا کە بڕیارە لە ١٤ی کانوونی دووهەم لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت، وادیارە هەندێک گۆڕانکاری لەم بوارەدا ڕوویداوە، بە لەبەرچاوگرتنی دانوستانەکانی ئەم دواییەی مێهدی تاج لەگەڵ ماتیاس گرافسترۆم سکرتێری گشتی فیفا.

بەگوێرەی گفتوگۆکانی فیدراسیۆن لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە، بڕیارە ئەمیر قەڵعەنۆیی، سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی لەگەڵ ئومێد جەمالی، سەرۆکی بەشی نێودەوڵەتی فیدراسیۆن تۆپی پێ ئێران، کە لە ئێستادا ڤیزەی ئەمریکییان هەیە، گەشت بۆ شوێنی تیروپشکەکە بکەن.

بێگومان بە وتەی ئەمیر مێهدی عەلەوی وتەبێژی فیدراسیۆن، تا کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ سبەینێ ئەم بابەتە کۆتایی پێدێت و ئەگەری زۆرە کە قەڵعەنۆیی و جەمالی نوێنەری ئێران بن لە مەراسیمی تیروپشکی مۆندیالدا.