ئەسما حەسەنپوور موقەدەم، کچە یاریزانی شەترەنج و دانیشتووی شاری مەشهەد، لە یارییەکانی ئاسیای بانکۆکدا لە بەشی بلیتسدا (شەترەنجی خێرا لەگەڵ کاتێکی زۆر کورت) بووە پاڵەوانی ئاسیای تەمەن خوار ١٠ ساڵان بە ٩ سەرکەوتنی لەسەریەک و کارکردی ڕیتینگی٢٥٠٠.

ڕیتینگ ئاستی لێهاتوویی یاریزانێکە، و لەم پێشبڕکێیەدا ناوبراو ١٠٤ خاڵی بۆ ڕیتینگی بلیتزی خۆی زیاد کردووە؛ زیادبوونێکی زۆر سەرنجڕاکێش.

ئەسما پێشتر مەدالیای زێوی لە بەشی ڕەپید (شەترەنجی خێرا) و مەدالیای برۆنزی لە بەشی ستاندارد (کاتی ئاسایی و درێژخایەن) بەدەستهێنابوو.