مێهدی موبینی کە پێشتر سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی وەرزشی و ڕاکردن و تیرئەنازی ئێرانی لە ئەستۆ بوو، ئەمڕۆ بە هۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو مۆبینی یەکێک بوو لە کەسایەتییە ماندوونەناس و دڵسۆز و کاریگەرەکانی وەرزشی وڵاتی ئێران؛ بەڕێوەبەرێک کە ساڵانێک ماندوونەناسانە کاری کردووە بۆ پەرەپێدانی وەرزشی وڵات و بەرزکردنەوەی ئاستی تیرئەنازی و وەرزشی ڕاکردنی ئێران و هەمیشە بە ئەخلاق و ئارامی و کۆڵنەدان و تێڕوانینی تایبەت و دڵسۆزانەی خۆی بە نمونەیەک بۆ نەوە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی وەرزشی ئێران دادەنرا.
یادی بەرز و نموونەی زۆر بێت.