عیماد جه‌میل سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاشكرایكرد، ده‌سته‌ی دادوه‌ری دوشه‌ممه، نزیكه‌ی 428 تانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌تكرده‌وه، پێشبینیشده‌كات ڕێژه‌ی بڕیارنامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له (60%) زیاتر بێت له‌كۆی ئه‌و تانانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی كراون". دوپاتیشیكرده‌وه:"ده‌سته‌ی دادوه‌ری به‌رده‌وامه له‌ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م تانه‌دانه‌كان له‌ماوه‌ی یاساییدا، له‌كاتێكدا ماوه‌ی ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانی په‌یوه‌سته به ژماره‌ی تانه‌دانه‌كانی ماوه‌ته‌وه و ره‌نگه به‌شێكیشیان پێویستیان به كاتی زیاتر هه‌بێت".
عیماد جه‌میل ڕونیكرده‌وه،" تائێستا هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی وێستگه‌كان یان دوباره ژماردنه‌وه ده‌رنه‌چوه، زۆربه‌ی تانه‌كان به‌پشتبه‌ستن به‌و ڕاسپاردانه‌ی ته‌كنیكی و یاسایی پێشكه‌شكراون له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كۆمیساریاوه ڕه‌تكراونه‌ته‌وه، كه له‌به‌رامبه‌ردا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ڕێسا و ڕێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه‌ن".