وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، مانگی ڕابردوو نزیکەی 111 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و وتیشی، کۆی فرۆشی نەوتی عێراق حەوت ملیار و 30 ملیۆن دۆلار بوە. ئاماژەی بەوەشکرد، لەمانگی ڕابردودا پێنج ملیۆن و 834 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆری بۆ بەندەری جەیهان لەتورکیا هەناردەکراوەو وتیشی، نەوتی عێراق لەبەسرە و بەندەری جەیهان و دەروازەی ئەردەنەوە هەناردەکراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، چەند مانگێكە هەناردەی نەوتی كوردستان بەفەرمی لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستیێكردۆتەوە.