بەپێی ڕاپۆرتی مەعا، بەرپرسێکی باڵای ئەمنی ڕژێمی زایۆنی جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی ئەمنی لە دەوروبەری ڕژیم لە دۆخی تەقینەوەدایە، چوونکە ئیسرائیل ڕووبەڕووی چەندین بەرە بووەتەوە.
ناوبراو دانی بەوەدانا کە سەرەڕای دوو ساڵ شەڕ لە کەرتی غەززە، حەماس هەوڵدەدات خۆی لە ناوچەکەدا ڕێکبخاتەوە و تا ئێستاش دەیان هەزار سەرباز و سەدان مووشەکی هەیە. هەروەها حزبوڵڵای لوبنان هێشتا دەیان هەزار سەرباز و 10 هەزار مووشەکی هەیە.
ئەو بەرپرسە باڵای ڕژێمی زایۆنیە هەروەها ئاماژەی بە هێزی مووشەکی بالیستیکی ئێران کرد. سەبارەت بە یەمەنیش وتی کە سەرەڕای ڕەهەندی جوگرافیایی، ئەو وڵاتە بە هەڕەشە بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی دادەنرێت. هەروەها کەرتی ڕۆژئاوا شایەتی بەهێزبوونی هێزە چەکدارەکان بووە و ڕەنگە سیناریۆی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا لەم ناوچەیەدا دووبارە بێتەوە.