سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، پرۆسەی گواستنەوەی ئەندامانی داعش و خێزانەکانیان لە کەمپی ئەلهولی سووریاوە بۆ کەمپی ئەلجەدعە لە پارێزگای نەینەوا بەهۆی فشارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی لەگەڵ پیاوانی سەر بە جەولانی دەستی پێکردۆتەوە.

هەروەها ئاماژه ی بەوه شدا نابێ حکوومەتی بەغدا مل بەم فشارانه بدات. لە ئێستادا ٨٤٠ کەس لە کەمپی ئەلهۆڵەوە گواستراونەتەوە کە زۆربەیان بنەماڵەی سەرکردەکانی داعشن و دەستیان چووەتە خوێنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە ئامانجی ئەمریکا لەم کارەدا تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی عێراقە. لەنێو ئەم تاکانەدا کەسانێکی مەترسیدار هەن کە بەدوایاندا دەگەڕێن و وەک بۆمبێکی کاتی لە عێراقدا مامەڵە دەکەن.