مۆندیالی فوتساڵی ئافرەتان بە دوو یاری تر لە بەشی چارەکی کۆتاییدا بەردەوام بوو، پورتوگال و بەڕازیل بە پێشەنگی و بەرامبەر بە ڕکابەرەکانیان سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.
پورتوگال بە ئەنجامی ٧-٢ لە ئیتاڵیای بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، تا لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی ئەرجەنتین ببێتەوە.
هەروەها بەڕازیل بە ئەنجامی ٦-١ لە ژاپۆنی بردەوە.
ڕۆژی هەینی هەڵبژاردەی یەکەمی جیهان لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بەرامبەر ئیسپانیا یاری دەکات. بەڕازیل و ئیتاڵیا هەردووکیان لە قۆناغی پاڵاوتنەکاندا بەرامبەر ئێران سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.