وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتێكی وردی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، لەنۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆی گشتیی داهاتی عێراق 91 تریلیۆن و 847 ملیار دینار بوە، کە بەمشێوەیە دابەش بوە:
داهاتی نەوت: 81 تریلیۆن و 748 ملیار دینار (بە ڕێژەی 90%).
داهاتی نانەوتی: 9 تریلیۆن و 419 ملیار دینار (بە ڕێژەی 10%).
خەرجییەکان گەیشتونەتە نزیکەی 100 تریلیۆنلەبەرامبەر داهاتدا،
خەرجییە گشتییەکانی عێراق لەو ماوەیەدا گەیشتوەتە 99 تریلیۆن و 976 ملیار دینار.
بەو پێیەش بڕی کورتهێنان لەبودجەدا بۆ ئەم نۆ مانگە، زیاتر لە 8 تریلیۆن دینار بوە.
تەنیا بۆ موچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی، بڕی 68 تریلیۆن و 156 ملیار دینار خەرجکراوە.لەبارەی هەرێمشەوە، لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، بەغدا بڕی 8 تریلیۆن و 331 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردوە.لەكاتێكدا، بڕی 679 ملیار و 346 ملیۆن دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.