لەو بارەیەوە ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نوجەبا کە بەشێکی لە گروپی مقاوەمەی ئیسلامی و نزیکە لە ئێران، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، ئەگەر مارک ساڤایا بێدەنگ نەکەن مقاوەمەى ئیسلامى بەردێک دەخاتە قوڕگییەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە نوێترین پێشهاتدا، ڕۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی عێراقی لە دواین ژمارەی خۆیدا، پۆلێنکردنی هەریەک لەگروپی حوسییەکانی یەمەن‌و حزبوڵڵای لوبنانی لەنێو لیستی تیرۆردا بڵاوکردەوە.

ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، بە ژمارە 4848 کە لە 17ی مانگی ڕابردوو دەرچووە، بەڵگەنامەیەکی فەرمیی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا حکوومەتی فیدراڵی عێراق، گرووپی حزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەمەش گۆڕانێکی گەورەیە لە سیاسەتی فەرمیی دەوڵەتی عێراق بەرانبەر بەو گرووپانە و هەستیارییەکی گەورە لە هەلومەرج و پێگەی نێودەوڵەتی و هەرێمیی عێراق دروست دەکات.