هاوکات سودانی دەڵێت" تەنیا داعش و ئەلقاعیدە دەخرێنە لیستی تیرۆرەوە."
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەشکردوەتەوە" عێراق لەپاڵ گەلی لوبنان و یەمەن و ئازارەکانیاندا دەمێنێتەوە.ئەمڕۆ حکومەتی عێراق هەریەکە لە حزبوڵلای لوبنانی و حوسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە، دواتر راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند"
دانانی ناوی ژمارەیەک لیست و قەوارە لە لیستی تیرۆر "هەڵە بووە" و هۆکارەکەی بڵاوکردنەوەی رەشنووسی لیستەکە بووە پێش وردبینیکردنی، هەر بۆیە ناوی حزبوڵڵای لوبنانی و حوسییەکانی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا.