بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ستیو ڤیتکاف نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانەی ئێران بکرێت تا لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆببێتەوە.

ترەمپ شەوی ڕابردوو لە درێژەی پڕوپاگەندەکانیدا داوای لە دانیشتووانی تاران کردبوو کە شارەکە چۆڵ بکەن.

ناوبراو پاساوی ئەم داوایەی بۆ پاراستنی خەڵک گەڕاندووەتەوە./.