مەراسیمی تیروپشکی مۆندیالی ٢٠٢٦ لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی ئەمشەو بە کاتی تاران لە هۆڵی جان ئێف کێنێدی لە واشنتۆن دی سی دەستیپێکرد، بە ئامادەبوونی کەسایەتییە دیارەکانی جیهانی تۆپی پێ و نوێنەری تیپەکانی بەشداری پێشبڕکێکە.
پاڵەوانێتییەکە لە ١١ی حوزەیران تا ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٦، لە ١٦ شاری ئەمریکا (لۆس ئەنجلۆس، سانفرانسیسکۆ، سیاتڵ، دالاس، هیوستن، کانساس سیتی، ئەتلەنتا، بۆستن، میامی، نیویۆرک، فیلادلفیا)، مەکسیک (گوادالاخارا، مەکسیکۆ سیتی، مۆنتەری) و کەنەدا (ڤانکۆڤەر و تۆرۆنتۆ) بەڕێوەدەچێت.
یاریگای AT&T لە دالاس، یاریگای MetLife لە نیویۆرک، یاریگای مێرسیدس-بێنز لە ئەتلەنتا، یاریگای ئارۆهێد لە کانساس سیتی، یاریگای NRG لە هیوستن، یاریگای لویسڤیل لە سانفرانسیسکۆ، یاریگای سۆفی لە لۆس ئەنجلۆس، یاریگای لینکۆڵن فاینانشیاڵ لە فیلادلفیا، یاریگای لۆیس لە سیاتڵ، یاریگای جیلێت لە بۆستن، یاریگای هارد ڕۆک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یاریگای بانۆرتێ لە مەکسیکۆ سیتی، یاریگای بی بی ڤی لە مۆنتەری، یاریگای گوادالاخارا لە مەکسیک و بی سی پلەس لە ڤانکۆڤەر و بی ئێم ئۆ فیڵد لە تۆرۆنتۆ لە کەنەدا میوانداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن.
گرووپکردنی تیپەکان لەم مۆندیالەدا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
گرووپی یەکەم: ئەمریکا، مەکسیک، کەنەدا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، فەرەنسا، ئینگلتەرا، بەرازیل، پورتوگال، هۆڵەندا، بەلجیکا و ئەڵمانیا
گرووپی دووەم: کرواتیا، مەغریب، کۆڵۆمبیا، ئۆرۆگوای، سویسرا، ژاپۆن، سەنیگال، ئێران، کۆریای باشوور، ئیکوادۆر، نەمسا و ئوسترالیا
گرووپی سێهەم: نەرویج، پەنەما، میسر، جەزائیر، سکۆتلەندا، پاراگوای، کەناری عاج، ئۆزبەکستان، قەتەر، سعودیە و باشووری ئەفریقا
گرووپی چوارەم: ئوردن، کیپ ڤێرد، غەنا، کوراساو، هایتی، نیوزلەندا، ڕێگای A پلەی ئۆفی ئەوروپی (براوەی وێڵز و بۆسنە و هەرزەگۆڤینا بەرامبەر ئیتاڵیا و ئێرلەندای باکوور) ڕێگای B پلەی ئۆفی ئەوروپا (براوەی ئۆکرانیا و سوید بەرامبەر پۆڵەندا و ئەلبانیا) ڕێگای C پلەی ئۆفی ئەوروپی (براوەی سلۆڤاکیا و کۆسۆڤۆ بەرامبەر تورکیا و ڕۆمانیا) ڕێگای D پلەی ئۆفی ئەوروپا.
مەکسیک لە کۆمەڵەی Aیدایە و کەنەدا لە کۆمەڵەی Bیدایە و ئەمریکاش لە کۆمەڵەی Dیدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کلۆدیا شەینبام سەرۆکی مەکسیک و مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە شێوەیەکی سیمبولی تۆپەکەیان لە گۆزەی خۆیان دەرهێنا.