بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزیرانی دەرەوەی 20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا نیگەرانی قووڵی خۆیان بۆ ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارەی دۆخی ناوچەکە دەربڕی کە لێکەوتەی جددی بۆ ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەکە هەیە، جەختیان لە سەر پێویستی ڕاگرتنی کردەوە دوژمنکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ئێران کردەوە لە کاتێکدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر دەبێتەوە.
ئەو وڵاتانە بە جەختکردنەوە لە سەر گرنگی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بە مەبەستی گەیشتن بە ئاگربەست و ئاشتییەکی هەمەلایەنە، لەم بەیاننامەیەدا جەختیان لە سەر گرنگی ڕزگارکردنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی و چەکی کۆمەڵکوژی دیکە بە گوێرەی بڕیارنامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان و بە بێ جیاوازی و پێویستیی ئەوەی کە هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەستبەجێ پەیوەست بن بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی، کردەوە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لە سەر نەکردنە ئامانجی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ژێر پارێزبەندییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، بە گوێرەی بڕیارنامەکانی ئاژانس و بڕیارە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، بە هۆی پێشێلکردنی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی کە لەسەر بنەمای جاڕنامەی ژنێڤ ساڵی ١٩٤٩، کراوەتەوە و ئاماژە بە پێویستی گەڕانەوە بۆ سەر ڕێڕەوی دانوستانەکان لە زووترین کاتدا وەک تاکە ڕێگەیەک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دراوە./.