شەوی هەینی 5ی دێسەمبەر تیروپشکی مۆندیالی 2026 بەڕێوەچوو و هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران لەگەڵ هەڵبژاردەکانی بەلجیکا و میسر و نیوزلەندا گرووپ کرا.

دوو هەفتە لەمەوبەر ئەمیر قەلعەنۆیی لە بەرنامەیەکی تایبەت بە تۆپی پێی تیروپشکی دڵخوازی خۆی ڕاگەیاند. ئەوەی جێگای سەرنجە، دوو تیپ لە سێ تیپەکە کە ڕاهێنەری ئێران پێی باشتر بوو، ئێستا لەگەڵ ئێران گرووپ کراون.

ڕەنگە هەر بەو هۆیە بووبێت کە ئەو و نەبی، سەرپەرشتی تیپەکە، دوای ئەوەی لەگەڵ بەلجیکا بوون بە هاوگرووپ، دڵخۆشی خۆیان دەربڕی. تەنیا جیاوازی پێشبینییەکەی قەلعەنۆیی سەبارەت بە تیرۆپشکی ئ ئێران لە واشنتۆندا لەبارەی هایتیەوە بوو. ئێستا نیوزلەندا بووەتە هاوگرووپی ئێران کە نزمترین ڕیزبەندی فیفای هەیە لەنێو ئەو هەڵبژاردانەی کە سەرکەوتوون بۆ مۆندیال.

بەپێی خشتەی یارییەکان، ئێران لە 15ی حوزەیران بەرامبەر نیوزلەندا، 21ی حوزەیران بەرامبەر بەلجیکا، 25ی تەمموز بەرامبەر میسر یاری دەکات، ڕۆژی شەممەش کات و شوێنی وردی یارییەکان لەلایەن فیفاوە ڕادەگەیەنرێت.