حسام حەسەن سەبارەت بە هاوکۆڕی لەگەڵ بەلجیکا و ئێران و نیوزلەندا لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا وتی: تەماحێکی گەورەمان هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا و گواستنەوە بۆ قۆناغە باڵاکان، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەڕۆین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە ئامادەین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام لە مۆندیالدا و دەبێ ئاستێکی سەرنجڕاکێشمان هەبێت لە گەورەترین پاڵەوانێتی جیهاندا.
سەرۆک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی میسر جەختی لەوە کردەوە: ئێمە یاریزانی گەورەمان هەیە کە لەگەڵ ستافی تەکنیکی کە حەز و ویست و خواستی زۆریان هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی نایاب لەم پێشبڕکێیانەدا. بێگومان بەلجیکا و ئێران دوو تیپی زۆر گەورەن. لە مۆندیالدا هیچ یارییەک ئاسان نییە و دەبێت لە ئاستێکی بەرزدا بەرامبەر تیپە سەرەکییەکان یاری بکەین.
حسام حەسەن جەختیشی لەوە کردەوە: جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، لەگەڵ یارییە دۆستانەکانی فیفا، یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ ئەوەی زۆر بە باشی خۆمان بۆ مۆندیال ئامادە بکەین.