تیروپشکی جامی جیهانی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو و ئێران لەگەڵ بەلجیکا، میسر و نیوزلەندا گرووپ کرا.
دەزگای ڕاگەیاندنی بەلجیکی sporza پشکنینی بۆ تیپەکانی ئەم گرووپە کرد و ئێرانی بە "بێزارکەرترین" ڕکابەری بەلجیکا زانی.
ئەو دەزگایە میدیاییە بەدواداچوون بۆ ڕێبازی ئێران بۆ مۆندیالی کردووە و نووسیویەتی؛ ئێران کە لە ڕیزبەندی بیستەمی فیفادایە، یەکێکە لە سێ هەڵبژاردەی سەرەکی کۆمەڵەکانی ئاسیا بە کۆکردنەوەی ٢٣ خاڵ لە کۆی ٣٠ خاڵ و تاکە شکستی بەرامبەر قەتەر بوو. پاشان ئەو دەزگای میدیاییە مێهدی تارێمی بە ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێرانی زانی.
دەزگای میدیایی سپۆرزا پشکنینی بۆ ئەو یاریزانە ئێرانیانە کردووە کە پێشینەی یاریکردنیان لە بەلجیکا هەبووە و نووسیویەتی؛ عەلیڕەزا جەهانبەخش یاریزانی یانەی دێندر هەندێک جار وەک یاریزانی یەدەگ دەچێتە ناو یاریگا.
هەروەها عەلیڕەزا بەیرانوەند گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ئەنتۆرب وەکوو گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئێران ڕۆڵ دەگێڕێت.
بەپێی ڕاپۆرتی فیفا، ئێران باشترین هەڵبژاردەی کۆمەڵەی بەلجیکایە.
شرۆڤەکارێکی بواری وەرزشی سەبارەت بە ئێران وتی: تیپێکی تۆکمە کە لە مۆندیالی قەتەر لە وێڵزی بردەوە. بێگومان بە ئەنجامی ٦-٢ بە ئینگلتەرا و ١-٠ بە ئەمریکای دۆڕا و لە کۆمەڵەکە پێشنەکەوت.
یاریی بەرامبەر ئێران دەتوانێت یارییەکی سەخت بێت، ئێمە بەرامبەر تیپێک یاری دەکەین کە خاوەنی دیسپلینی بەرگری و دژە هێرشبەرییە، تارێمی کە ئێستا لە ئۆڵۆمپیاکۆسدایە، سەردەمانێک لە پۆرتۆدا نایاب بوو. هەروەها قولیزادە لە سەردەمی شارلۆواوە دەناسین، بۆیە سەختترین یارییە لە گرووپەکەدا.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتیشی: بەڵام ئەگەر بە تەماحەوە بچینە ناو پاڵەوانێتییەکەوە و یارییەکەی باش بکەین، دەتوانین لەم جۆرە تیپانە ببەینەوە.