بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کرماشان، بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا غەفووری، نوێنەری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی لە پارێزگا و دوکتور ڕەشید، نوێنەری خەڵکی کرماشان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، سولەیمانی جێگری سیاسی و ئەمنیەتیی، تەیموری، بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کرماشان و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگا، کەسایەتییە فەرهەنگی و هونەرییەکان و بە ئامادەبوونی زۆربەی لە میدیاکاران، پێشانگای نەتەوەیی کتێبی کرماشان کرایەوە.
ئەم پێشانگایە لە دوو هۆڵدا بە ئامادەبوونی ٣٢٠ بڵاوکەرەوەی نیشتمانی، ٢٠ بڵاوکەرەوە و کتێبفرۆشی خەڵکی پارێزگای کرماشان کرایەوە.
ئەم پێشانگایە بە فەرمی لە ڕۆژی هەینی ١٤ی سەرماوەز دەستپێدەکات و تا ٢٠ی سەرماوەز بەردەوام دەبێت.
ئارەزومەندان دەتوانن هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ و و لە کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ تا ٨ی شەو سەردانی پێشانگاکە بکەن و کتێب بکڕن بە داشکاندنی لەسەدا ٢٠.