لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" دەڤەری ئێمە و هەموو جیهان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ، هەموو ئاماژەکان دەرخەری دەستپێکێکی نوێن کە دەکرێ پڕ بێ لە ئاستەنگی، یان پڕ بێ لە دەرچەی نوێ بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیانێکی سەربەرز و ئاشتییانەو بە شکۆ بۆ گەلانی ناوچەکە."

پێویستە هەموو لایەنەکان وانە لە هەڵەکانی سەردەمی پێشوو وەربگرن، بە نەفەسێکی نوێ، تێڕوانینێکی روون و پڕ باوەڕیی و هیواوە رەفتار لەگەڵ هەموو ئاستەنگ و پێشهاتە نوێیەکاندا بکەن.

بارزانی دەشڵێت، هەموو کاتێک گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن باشترە لە شەڕ و ئاڵۆزی. چونکە لە گفتوگۆ و ئاشتیدا مرۆڤایەتی سوودمەند دەبێت،

بۆیە لە دڵمەوە دەستخۆشی لە حکومەتی تورکیا و ئەردۆغان و ئۆجەلان، و هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە دەرگایان بۆ پڕۆسەی چارەسەری و ئاشتی رەخساندووە، منیش لای خۆمەوە پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەم کە خزمەت بە پڕۆسەی ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلانی دەڤەرەکەمان بکات.