دوای ئەوەی تیروپشکی مۆندیالی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا و ١٢ کۆمەڵەی پاڵەوانێتییەکە دیاریکرا، مەراسیمی دیاریکردنی کات و شوێنی یارییەکانی جامی پلەی یەکەم و سێیەمی شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکان وەک جیانی ئینفانتینۆ، ڕۆناڵدۆ نازاریۆ، ئەلێکسی لالاس، هریستۆ ستۆیچکۆڤ، و فرانچسکۆ تۆتی دەستیپێکرد.

کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ بەم شێوەیەن:

کۆمەڵەی A: مەکسیک، ئەفریقای باشوور، کۆریای باشوور، ( پلەی ئۆفی دانیمارک/مەقدۆنیای باکوور/کۆماری چیک/ئیرلەندا)

کۆمەڵەی B: کەنەدا، ( پلەی ئۆفی ئیتاڵیا/ئیرلەندای باکوور/وێڵز/ بۆسنە و هەرزەگۆڤینا) قەتەر، سویسرا

کۆمەڵەی C: بەرازیل، مەغریب، هایتی، سکۆتلەندا

کۆمەڵەی D: ئەمریکا، پاراگوای، ئوسترالیا، ( پلەی ئۆف تورکیا/ڕۆمانیا/سلۆڤاکیا/کۆسۆڤۆ)

کۆمەڵەی E: ئەڵمانیا، کوراسائۆ، کەناری عاج، ئیکوادۆر

کۆمەڵەی F: هۆڵەندا، ژاپۆن، ( پلەی ئۆفی ئۆکرانیا/سوید/پۆڵەندا/ئەلبانیا)، تونس

گروپی G: بەلجیکا، میسر، ئێران، نیوزلەندا

کۆمەڵەی H: ئیسپانیا، کیپ ڤۆرد، سعودیە، ئۆرۆگوای

گروپی I: فەرەنسا، سەنیگال، (عێراق/سورینام/بۆلیڤیا)، نەرویج

کۆمەڵەی J: ئەرجەنتین، جەزائیر، نەمسا، ئوردن

کۆمەڵەی K: پورتوگال، ( جامایکا/کالیدۆنیای نوێ/کۆنگۆ)، ئۆزبەکستان، کۆڵۆمبیا

کۆمەڵەی L: ئینگلتەرا، کرواتیا، غەنا، پەنەما

هەڵبژاردەی ئێران لە کۆمەڵەیG لەگەڵ هەڵبژاردەکانی بەلجیکا، میسر و نیوزلەندا بوونەتە هاوکۆڕ، لەم بەروار و شارانەدا ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی دەبێتەوە:

١٥ی حوزەیران ٢٠٢٦ (٢٦ی جۆزەردان ١٤٠٥)

ئێران – نیوزلەندا / کاتژمێر ٤:٣٠ بە کاتی ئێران / یاریگای سۆفی، لۆس ئەنجلۆس

٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (٣١ی جۆزەردان ١٤٠٥)

بەلجیکا – ئێران / کاتژمێر ٢٢:٣٠ / یاریگای سۆفی، لۆس ئەنجلۆس

٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (٦ی پووشپەڕ ١٤٠٥)

میسر - ئێران / کاتژمێر ٦:٣٠ بە کاتی تاران / یاریگای لومێن فیڵد، سیاتڵ

بەم شێوەیە بە پێچەوانەی پێشبینییە سەرەتاییەکانەوە، ئێران بۆ یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان ئەمریکا بەجێناهێڵێت و ناچار دەبێت لە شارەکانی لۆس ئەنجلۆس و سیاتڵ ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی ببێتەوە.