لە درێژەی کێبڕکێکانی خولی باسکەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، یانەی مێرالکۆ بۆڵتی فلیپین کە "موحەممەد سینا واحێدی" یاریزانی نیشتمانی ئێرانی لە پێکهاتەی خۆیدا هەیە، توانی بە ئەنجامی 91ـــ 93 لە نوێنەری ماکاو بباتەوە.

لەم یارییەدا واحێدی بە 23 خاڵ و 5 ئەسیست و 3 جار وەرگرتنی تۆپ بە باشترین یاریزانی یاریگا ناسێندرا.

یاریزانی نیشتمانی ئێران خەریکە یەکەم وەرزی خۆی لە خولی فلیپیندا ئەزموون دەکات.