جەهانبەخش سەنجابی شیرازی، سکرتێری گشتی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق سەبارەت بە دۆخی سەرمایەدانەریی عێراقییەکان لە ئێران و بە پێچەوانەوە وتی: عێراقییەکان سەرمایە لە پڕۆژە هاوبەشەکان لە ئێران دەخەنە گەڕ، هەروەها ئێران سەرمایەدانەریی زۆری لە عێراقدا کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی دونیای ئێقتساد، سەنجابی شیرازی سەبارەت بە بڕی سەرمایەدانان لەلایەن عێراقییەکانەوە لە ئێران وتی: لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بڕی وەگەڕخستنی سەرمایە لەلایەن هاووڵاتیانی عێراقی لە ئێران زۆر گەشەی کردووە و لە هەندێک پارێزگای وەک مەشهەد، قوم و تاران، عێراقییەکان لە ڕیزی بەرزترین گرووپی سەرمایەدارانی بیانیدان.