سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر، پاش نیوەڕۆی شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەردوو وەزیر وێڕای پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بە دانوستانەکان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

لایەنەکان هەروەها پێداچوونەوەیان بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بە تایبەت بارودۆخی لوبنان و غەززە کرد لە ئەنجامی بەردەوامی دەستدرێژی و پێشێلکارییە دووبارەکانی ئاگربەست لە لایەن ڕژێمی زایۆنی و جەختیان لە سەر کردەوەی بەپەلە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی کردەوە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پرسی ناوەکی ئێرانیش هاتە ئاراوە و عێراقچی بۆچوونی ئێرانی لەو بارەیەوە خستەڕوو.

پێشتر وەزیری دەرەوەی میسر و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی له ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەبارەی هاوکاریی نێوان قاهیره و ئاژانسەوه و هەروەها دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و گرنگی درێژەدان به هەوڵەکانی ئێستا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان گفتوگۆیان کرد.