وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی کۆماری عێراق رایگەیاند: ئەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی ئاوی یونسکۆ لە ئێران خرانەڕوو زۆر بەسوود بوون و هەوڵ و هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبن.
عەون زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی کۆماری عێراق، لە کۆبوونەوەی رۆژنامەنووسانی بەشداربوو لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرانی ئاوی ناوەندی بەڕێوەبردنی هەرێمی ئاوی شارەکان، رایگەیاند: کەم ئاوی لە هەردوو وڵاتی ئێران و عێراقدا بە شێوەیەکی توند دەرکەوتووە و کێشەی تایبەتی دروستکردووە کە پێویستی بە هاوکاریی بنیاتنەرانە هەیە.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە: ئێمە وەک وڵاتی عێراق ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ وەرگرتن و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ بەڕێوەبردنی ئاوەکانی شار لەپێناو بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی ئێران و عێراق.
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی کۆماری عێراق بە ئاماژەدان بە زیادبوون و قەیرانی تر بوونی وشکەساڵی لە ئێران و عێراق، وتیشی: ئەو تەوەرانەی لەم کۆبوونەوەیەدا خرانەڕوو زۆر بەسوود بوون و هەوڵ و هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبن.
لەکۆتاییدا ناوبراو وتیشی: راوێژکارییەکانی عێراق و ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی لافاو و بەڕێوەبردنی ئاوی شار پێویستی بە هاوکاریی بەردەوام هەیە.