عەلی حەمەساڵح باسی لەوەکردوە کە شەقامی كەلار بۆ دەربەندیخان كە ٤١ كیلۆمەترە، تەنیا ١٣٧ ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە بەڵام هەولێر بۆ كۆیە، كە ٣٨ كیلۆمەترە، بڕی ٥٦٠ ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، واتا ٤٢٥ ملیار دینار زیاتری بۆ تەرخانكراوە.

سەبارەت بە جیاوازی ڕێگاکان و گرنگیان وتی'' رێگای كەلار بۆ دەربەندیخان ٣٢ پردی تێدایە، گەورەترین پردی هەرێمی كوردستانیش لەسەر ئەو شەقامەیە.'' 

بۆ بەراوردی زیاتری نێوان ئەو دوو ڕێگایە عەلی حەمەساڵح ڕوونیکردەوەتەوە، كیلۆمەترێك لە شەقامەكە لە (كەلار – بەربەندیخان) بڕی ٣ ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە لە کاتێکدا، كیلۆمەترێك لە شەقامەكە لە (هەولێر – كۆیە) بڕی ١٤ ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە.

لە کۆتای قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکراکردوە کە ئەو كۆمپانیایەی لە رێگای هەولێر – کۆیە  كار دەكات ١٥ ئۆتۆمبێلی لاندكرۆزەری مۆدێل بەرزی داوە بە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان.