محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، لەگەڵ عەتوان عەتوانی، پارێزگاری بەغدا، کۆبووەوە.

لەم دیدارەدا ئال سادق وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی عەتوانی وەک پارێزگاری بەغدا، هیوای خواست گەشە و پێشکەوتنی بەغدا لە سەردەمی بەڕێوەبردنی ئەودا بەردەوام بێت.

عەتوانیش وێڕای ئاماژەدان بە تواناکانی بەردەست لە پەرەپێدانی هاریکارییەکانی پارێزگای بەغدا لەگەڵ پارێزگاکانی ئێران، جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و گواستنەوەی ئەزموونەکان لە نێوان پارێزگاکان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان کردەوە.

هەروەها هەردوو لا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق گفتوگۆیان کرد و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە نێوان پارێزگاکانی هەردوو وڵات و بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان کردەوە.