دوای ئەوەی تیروپشکی مۆندیالی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا و هەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ هەڵبژاردەکانی بەلجیکا، میسر و نیوزلەندا لە کۆمەڵەی (جی) گرووپ کرا، بەرپرسانی هەڵبژاردەی نیشتمانی کە لە ئەمریکادا ئامادەن، وێڕای دانووستانی ڕوودەرڕوو لەگەڵ سەرۆک ڕاهێنەرانەرانی بەشێک لە تیپەکان و لە حاڵی نامە نووسیندان بۆ هەڵبژاردنی ڕکابەردان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ مۆندیال.
بە وتەی مێهدی نەبی، بەڕێوەبەری هەڵبژاردەی نیشتمانی و جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنەکە، لە ئێستادا دانوستانەکان لەگەڵ ئیسپانیا، سکۆتلەندا، ئایسلەندا و فینلاند وەک وڵاتانی ئەوروپی و جەزائیر و تونس وەک هەڵبژاردەی ئەفریقا ئەنجامدراوە.
ئێستا ماوەتەوە بزانین کام لەو هەڵبژاردانە بەر لە مۆندیال ڕووبەڕووی ئێران دەبنەوە.