فیدراسیۆنی زۆرانبازی جیهانی پاڵێوراوانی باشترین زۆرانبازی فەرەنگی بۆ ساڵی 2025ی ناساندووە، کە لەکۆی 5 زۆرانبازەکە 3 زۆرانبازی ئێرانی بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو سەندیکایە، سەعید ئیسماعیلی، غوڵامڕەزا فەرۆخی و محەمەد هادی سارەڤی لە ئێرانەوە شانبەشانی مالخاس ئامۆیان خەڵکی ئەرمەنستان و ئایەت جان خاڵماخانۆف خەڵکی کازاخستان کێبڕکێ دەکەن.

هەروەها لە زۆرانبازی ئازاددا ڕەحمان عەموزاد و ئەمیرحوسێن زارع پاڵێوراوی باشترین زۆرانبازی جیهانن.