لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی، لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی ئاهەنگی پاڵەوانێتی خولی ئەمریکی گێڕا و وەک شکۆمەندترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا 48هەمین نازناوی پاڵەوانێتی بەدەستهێنا.

مێسی لە ماوەی 21 ساڵی یاریکردنیدا بە تێکڕا ساڵانە لانیکەم 2 نازناوی پاڵەوانێتی بەدەستهێناوە.

مێسی لەگەڵ بەرشەلۆنە 35 جام و پاریس سانجێرمان 3 جام و ئینتەر میامی 3 جام و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین 7 نازناوی بەدەستهێناوە.

ماڵپەڕی ESPN نوسیویەتی هیچ یاریزانێک لە مێژوودا ڕکابەری شەرەفەکانی مێسی نەکردووە، تاکە ئەو یاریزانانەی کە لە نازناوەکانی مێسی نزیکن، شکۆمەندترین یانەکانی ئەوروپان.

بایرن میونشن بە 42 نازناوەوە دوای مێسی لە پلەی دووەمدایە. پاریس سانجێرمان بە 41 جام و بەرشەلۆنە بە 40 جام لە پلەی دووەم و سێیەمدا هاتوون.