بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی پەیوەندییە گشتییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کرماشان، بە بۆنەی یادی پێگەی ژنان و لە دایکبوونی حەزرەت فاتیمە (د.خ)، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، بەڕێوەبەری گشتیی ژنان، پێشانگایەکی هونەری وێناکردن بە بەرهەمی 10 ژنە هونەرمەندی خەڵکی کرماشان کرایەوە.
لەم پێشانگایەدا بەرهەمی ژنە هونەرمەندانی کرماشان، مەهناز ئەسعەد، مەستانە جەسری، فەرزانە جەمشیدی، سارا زەنگەنە، مەهتاب بەرانداز، شۆکۆفە ئۆفۆقی، مینا خانسار، ئێلهام خۆش ئەنجام، توران نووری، و سومەیە مەنسووری نمایش دەکرێن. ئەم پێشانگایە لە 15 تا 19ی مانگی سەرماوەز لە گەلەری میرزا محەممەد ڕەزا کەلهوڕ لە کۆمەڵگەی ڕۆشنبیری و هونەری ئاڤینی بەڕێوە دەچێت.
ئەکبەری، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی کاروباری ژنانی پارێزگای کرماشان، سوپاسی بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کرماشانی کرد بۆ گرنگیدان بە بواری ژنان و وتی: بەڕێوبەرایەتی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کرماشان یەکێکە لەو دامەزراوانەی کە بە تایبەتی لە بواری ژناندا چالاکە و دەمەوێت سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی بەڕێز تەیمووری بکەم بۆ پاڵپشتی تایبەتی خۆی لە بواری ژنان و ئێمە بە شێوازێکی تایبەت پشتگیری خانمە هونەرمەندەکان دەکەین.
لەم ڕێوڕەسمەدا، موزەفەر تەیموری، وێڕای بەرز نرخاندنی ئامادەبوونی ژنە هونەرمەندان و بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایە بە بۆنەی هەفتەی ژنان و لە دایکبوونی حەزرەتی زەهرا (د.خ)، وتی: ژنانی هونەرمەندی پارێزگای کرماشان توانای زۆر بەرزیان هەیە و دەتوان لە بوارە ۆراوجۆرەکانی هونەردا چلاکی بنوێنن و بدرەوشێنەوە.