سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە باکو لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە لە کەناڵی عێراقچی لە تێلگرام بڵاوکراوەتەوە، لەم دیدارەدا زنجیرەیەک بابەتی دووقۆڵی، لەوانە پرۆسەی کارلێکی سیاسی، پرسەکانی پەیوەست بە دراوسێیەتی و میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەسەر کرا.
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای گەیاندنی سڵاوی گەرمی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به سەرۆکی ئازەربایجان، بە ئاماژە به پەیوەندییه قووڵ و دێرینەکانی نێوان هەردوو نەتەوه، جەختی لەسەر ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به هێزکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان له هەموو بوارەکانی جێگای حەزی هەردوو لا کردەوە.
عێراقچی بە ئاماژەدان بە گرنگی دیدگای درێژخایەن لە پەیوەندییەکانی دراوسێیەتیدا، جەختی لە ڕۆڵی ڕاوێژکاری دیپلۆماسی بەردەوام بۆ چارەسەرکردنی خراپ تێگەیشتنەکان و بەڕێوەبردنی کێشە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو لادا کردەوە.
سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بە ناردنی سڵاو بۆ پزیشکیان، سەردانەکەی بەڕێزیان بۆ باکو بە سەردانێکی مێژوویی وەسف کرد کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پتەوکردنی لێکتێگەیشتن و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
عەلیێڤ بە دەربڕینی دڵخۆشی خۆی بە ڕەوتی پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، جەختی لە ئامادەیی ئازەربایجان کردەوە بۆ کەڵک وەرگرتن لە هەموو تواناکانی بەردەست بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان.
لەم دیدارەدا وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بۆچوونەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەیی شرۆڤە کرد.