قۆناغی سەرتایی ٤٢هەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز بە بەشداریی بەشداربووانی وڵاتانی هیندستان، ئوردن، عومان، یەمەن، میسر، لیبیا و چەند وڵاتێکی دیکە لە ئێراندا دەستیپێکرد.
ئەم قۆناغە بە دوو بەشی لەبەرکردن و حوکمدان بەڕێوەدەچێت.
بەپێی پلانەکە، بەشی لەبەرکردن لە ١٥ تا ٢٠ی کانوونی دووەم، بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت و دادوەریکردنی لقەکانی لەبەرکردن و خوێندنەوە و توێژینەوە لە ٢٢ تا ٢٦ی کانوونی دووەم بەڕێوەدەچێت. بەشداربووان پێشتر فایلی خوێندنەوەیان بۆ ناوەندی کاروباری قورئانی ڕێکخراوی ئەوقاف ناردووە.
قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکان لەلایەن ناوەندی کاروباری قورئانی و ڕێکخراوی ئەوقاف و کاروباری خێرخوازی ئێران بەڕێوەدەچێت، دوای پوختەکردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامی قۆناغی سەرەتایی.