هەڵبژاردەی میسر کە ڕکابەری ئێرانە لە جامی جیهانی ٢٠٢٦دا، شەوی سێشەممە لە دوایین یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی عەرەبی بە ئەنجامی ٣-٠ بە ئوردنی دۆڕا و لە پاڵەوانێتییەکە دوورخرایەوە.
هەڵبژاردەی میسر لە دوو یاری پێشوویان بەرامبەر بە ئیمارات و کوێت یەکسان بوون و ئێستا بەم ئەنجامە بەبێ سەرکەوتن دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.
شایانی ئاماژەیە کە لەم یارییەدا ئەستێره بەناوبانگەکانی هەڵبژاردەی میسر وەک محەمەد سەلاح و عومەڕ مەڕمووش لە پاڵەوانێتییەدا نەبوو.
پێشتر میسر لە پاڵەوانێتی چوار ساڵەی ئەلعەین بە ئۆزبەکستان دۆڕا و لە کۆتاییدا بە لێدانی سزا بەرامبەر کیپ ڤۆرد سەرکەفت و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەکە لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا بەشداری پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکات.
ئێران لە مۆندیالی ٢٦ی تەمووزی ساڵی داهاتوو لە یاریگای سیاتڵ ڕووبەڕووی میسر دەبێتەوە.