فیلمی دیکۆمێنتاریی "خاکی بریندار" لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی مستەفا شەوقی، ڕێبازێکی توێژینەوە بەکاردەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕەهەندە مرۆیی و پزیشکی و ژینگەییەکانی بەکارهێنانی بۆمبی تێکدەر و ماددە ژەهراویەکان لە شەڕەکانی ڕۆژئاوای ئاسیادا.
لە سەروبەندی نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای هەحیقەت، پۆستەری فیلمی دیکۆمێنتاریی "خاکی بریندار" کە لەلایەن فاتمە ئەمینی دیزاین کراوە، بڵاوکرایەوە.
لە یەکەم دەرکەوتنی لە فێستیڤاڵدا، فیلمی دیکۆمێنتاری "خاکی بریندار" لە بەشی کورت و درێژی فێستیڤاڵی حەقیقتدا نمایش دەکرێت.
"خاکی بریندار" بەرهەمی ڕێکخراوی هونەری میدیای "ئەوج"ـە کە لە ماڵی دۆکیۆمێنتار بەرهەم هێنراوە.
ئەندامانی دیکەی ئەم دۆکیۆمێنتارییە بریتین لە: بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی: محەمەد ڕەحیمی، سەرنوسەر: کاوە سۆخەنگوو، دەنگ هەڵگر: مستەفا محەمەدی، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان: مێهدی ڤاشێقانی.