بارانی بەخووڕ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەردەوامە، پۆند و بەنداوەکانی سنوورەکە سەرڕێژیان کردووە و هۆشداری لە مترسی پڕبوونی دەدرێت و ئەگەر ڕوودانی لافاوی گەورە دەدرێت.
ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان هێشتا هەر لە ژێر کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانە بەخووڕەیە، کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و هۆشداری لە ڕوودانی دیاردەی سوپەر سێل و لافاوی دیکە دەدرێت.
هەروەها شارەزایانی کەشناسی هۆشداری لە دروستبوونی لافاوی دیکە لە دەدرێت، هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی گەرمیان ئەم ژمارە تەلەفونەیان (07709544444) بڵاوکردووەتەوە و ئاگاداری دانیشتووانی سنووری ئیدارەی گەرمیانیان کردووەتەوە، هەر خێزانێک بەهۆی لافاوەوە ماڵەکەی چۆڵکردووە، تاوەکوو ئاساییبوونەوەی دۆخەکە، شوێنی حەوانەوەی بۆ دابین دەکەن.