بەپێی ڕاپۆرتی ئەلمەسیرە، مەحمود بەسەل، وتەبێژی دەزگای بەرگری شارستانی کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ئەو کەرتە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شاهیدی کارەساتێکی دیکە دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: گۆڕانی کەشوهەوا و با و زریان دەبێتە هۆی نوقمبوونی خێمەی پەنابەرانی فەلەستینی و لەت و پەرتبوون.

بەسەل جەختی لەوە کردەوە: ئێمە لە دۆخێکی سەختداین، پێویستە جیهان هەنگاو بنێت بۆ ڕزگارکردنی شوێنی ژیانی پەنابەرانی فەلەستینی لە ژێرئاوکەوتن لە ئاوی باران و زریاندا.

جێگای ئاماژەیە کە پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە خێمەکانی پەنابەرانی فەلەستینی بە هۆی کۆن و وێرانبوونیانەوە لە وەرزی سەرما و بارانباریندا شیاو نین بۆ بەکارهێنان.