کابوسەکەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە. دۆڕاندنەکەی بە مان سیتی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 2-1 نەک هەر شکستێکی دیکەی لە یاریگای خۆی بۆ مەدرید تۆمارکرد، بەڵکو قەیرانێکی قووڵی لە تیپەکەی ژابی ئەلۆنسۆدا دروستکرد.
ڕیال مەدرید لە هەشت یاری دواییندا تەنها دوو سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئێستا داهاتووی ئەلۆنسۆ لەسەر کورسی یەدەگی ڕیاڵ مەدرید، ڕووبەڕووی پرسیاری جددی دەبێتەوە.
یاریزانانی پیپ گواردیۆلا لە یاریگای بێرنابیۆ ئاهەنگیان گێڕا بە گۆڵەکانی نیکۆ ئۆرێلی و ئێرلینگ هالاند لە شەوێکدا کە یانەی ڕیال لە چاو چاوەڕوانییەکاندا، زۆر لاوازتر دەرکەوت. ئەمە دووەم دۆڕانی ڕیاڵە لەسەریەک لە یاریگای خۆیدا. هەروەها سەرەتای ئەم هەفتەیە لە لالیگا بە سێلتاڤیگۆ دۆڕا.