رۆژی پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمپانیای دی ئێن ئۆ-ی نەرویجی رایگەیاند، تا ساڵی ٢٠٢٦ هەشت بیری نوێی نەوت هەڵدەکۆڵن و بەرهەمهێنان بە رێژەی ٪٢٥ زیاد دەكەن و دەیگەیەننە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

باسی لەوەشکرد، سەرەڕای وەستانی کارە نوێیەکانی هەڵكەندنی بیرە نەوتەکان دوای داخستنی بۆریی هەناردەکردن لە ساڵی ٢٠٢٣ و کەمبوونەوەی داهات، بەڵام هێشتا رۆژانە ٨٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن.