ئەعرەجی بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، کە حکومەت چەند ڕۆژێک لەمەوبەر 31ـەمین کاروانی خێزانە عێراقییەکانی لە کەمپەکەوە گواستووەتەوە و ژمارەی ئەوانەی ماونەتەوە زۆر کەمە بە بەراورد بە پێشوو.

 وتوشیەتی، کارکردن بە هاوتەریبی بەردەوامە بۆ دووبارە تێکەڵکردنەوەی گەڕاوەکان لە کۆمەڵگەدا لە ڕێگەی پرۆگرامی پێشوەختە ئامادەکراوی گەڕاندنەوە و چاودێریکردن، هەروەک  جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئامانجی حکومەت داخستنی یەکجاریی کەمپەکەیە دوای تەواوبوونی گواستنەوەی هەموو خێزانەکان، بەوپێیەی ئەم دۆسیەیە لەپێشینەی کارەکانی حکومەتی عێراقە.

 لە کۆتایی مانگی ئابی ڕابردووەوە تا ئێستا، چەندین کاروانی گەورە لە خێزانە عێراقییەکان، لەوانە 850 کەس لە 232 خێزان، گەڕێنراونەتەوە

حکومەتی عێراق لە ساڵی 2021ـەوە پلانی گەڕاندنەوەی خێزانەکانی دەستپێکردووە و لە کەمپی جدعە کاریان لەسەر دەکرێت بۆ دووبارە شیاندنەوەیان، بەڵام ئەم هەنگاوە ناڕەزایەتی ناوخۆیی بەدوای خۆیدا هێناوە، بە تایبەتی لەلایەن کەسوکاری قوربانیانی دەستی داعشەوە لە نەینەوا، کە نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لە دوبارە گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بۆ ناو کۆمەڵگەکانیان.