بە پێی ڕاپۆرتی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کرماشان، بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی حەزرەتی فاتیمە زەهرا (د.خ) و لە ڕۆژی کۆتایی پازدەهەمین پێشانگای نەتەوەیی کتێبی کرماشاندا، "کۆڕبەندی شیعری ژنان" و ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر ٦ ناونیشانی کتێبی ژنە نووسەرانی کرماشان بەڕێوەچوو.
ئەو ڕێوڕەسمە ئێوارەی ڕۆژی هەینی بە ئامادەبوونی فەزڵوڵڵا ڕەنجبەر، نوێنەری خەڵکی کرماشان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، کتێبخانە گشتییەکان و کۆمەڵێک لە شاعیر و نووسەران بەڕێوە چوو.