هوشنگ ڕەزم دیدە لە پەراوێزی پێشانگای کتێبی کرماشاندا ڕایگەیاند: ئەم بۆنەیە بە زیندووکردنەوەی نەریتێکی فەرهەنگی گرنگ، یارمەتیدەرە بۆ گەڕاندنەوەی یادەوەری بەکۆمەڵ، زیادکردنی متمانەی کۆمەڵایەتی، بەهێزکردنی ناسنامەی کولتووری شار و چالاککردنەوەی سەرمایەی فیکری و هونەری.
ناوبراو وتی: پێشانگای کتێب دەریخست کە کۆمەڵگای کرماشان هێشتا تینووی ڕووداوە فەرهەنگییەکانە و کەلتوور دەتوانێت ڕۆڵێکی سەرەکی لە دروستکردنی هیوا و زیادکردنی چالاکی کۆمەڵایەتیدا بگێڕێت.
شارەزای ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ناحکومی دامەزراوەی سەوز لە درێژەی قسەکانیدا ئاشکرای: لەم ڕێگایەدا، سوپاس و پێزانین لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی و هەروەها پاڵپشتی پارێزگا زۆر گرنگە. ئەو دامەزراوانەی کە بە پاڵپشتی و پلاندانانی کاریگەرانە، ڕێگایان خۆشکرد بۆ ئەوەی ئەم بۆنە گرنگە دووبارە بەڕێوەبچێت.
ڕەزم دیدە زیادی کرد: بە پشت بەستن بەمەش چاوەڕوان دەکرێت ئەم ڕێبازە بەهێزتر بێت و شاهیدی بەرنامەی فراوانتر و بەردەوام و پشتیوانی ئامانجدارتر بین لە بوارەکانی فەرهەنگی و هونەریدا، چونکە ئایندەی گەشاوەی هەر کۆمەڵگایەک لە بایەخدان بە کتێب و هزر و هونەر و بەشداری فەرهەنگی هاوڵاتیاندایە.
ئەم پێشانگایە پاش ماوەی حەوت ساڵ پچڕان، دیسانەوە بە بەشداریی ٣٢٠ بڵاوکەرەوە لە سەرانسەری وڵات و بە بەدواداچوونی بەردەوامی کۆمەڵگەی فەرهەنگی و پاڵپشتی دەزگا جێبەجێکارەکان، بە تایبەت پارێزگاری کرماشان، خراوەتە ناو ساڵنامەی فەرهەنگیی ئەو پارێزگایە.