نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی بەشداربوون و راگەیاندنی کۆتاییهێنان بە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی)، گەیشتووەتە بەغداد.
لای خۆیشیەوە، محەمەد حەسان، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، عێراق ئێستا بەرەو ئارامی دەڕوات و قۆناغی تیرۆری تێپەڕاندووە، هەروەها لەسەر داوای حکومەتی عێراق، ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆتاییدێت.