«ئارەش زەرەته‌ن لهۆنی»، پارێزگاری کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢١ی سەرماوەز، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «هەڤاڵ ئەبوبەکر»، پارێزگاری سلێمانی عێراق، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی پارێزگای سلێمانی بەهۆی بارانبارین و لافاوەکانی ئەم دواییە، ئامادەیی پارێزگای کوردستانی بۆ ناردنی یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ناوچە لافاولێدراوەکان، بەتایبەتی شاری چەمچەماڵ ڕاگەیاند.

پارێزگاری کوردستان لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختی لەوە کردەوە کە لە حاڵەتی پێویستدا، هەر یارمەتی و پشتگیرییەکی پێویستی پارێزگای کوردستان بۆ سلێمانی دەنێردرێت.